کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئەنجامدەدات


سۆشیاڵ میدیا و کلتوری بەکارهێنان



بە سەرپەرشتیی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پرۆفیسۆر د. مەهاباد کامل عبدالله)، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئەنجامدەدات

بە ناونیشانی: سۆشیاڵ میدیا و کلتوری بەکارهێنان

ئامانجی کۆنفرانس:

1. بەرەوپێشبردنی توێژینەوە و ڕەوتی زانستیی میدیا لە کوردستاندا و، گەیشتن بە ڕاسپاردە و دەرەنجامی نوێ لە بواری میدیادا.

2. بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی میدیایی و کەمکردنەوەی دەرهاویشتە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایتییەکان.

‎3. بەرەوپێشبردنی زمان و کلتوری میدیا و خزمەتکردن بە کۆمەڵگا.

‎4. بەرزکردنەوەی ئاستی بەکارهێنانی تەکنیکی میدیا لە ڕێی توێژینەوەی زانستییەوە.

‎5. تاوتوێکردنی لێکەوتە جیاوازەکانی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر تاک و کۆمەڵ.

‎6. خوێندنەوەی سۆشیاڵ میدیا لە گۆشە و رەهەندی جیاوازەوە (سیاسیی، ئابوریی، کۆمەڵایەتیی، ئاینیی، دەروونیی، تەندروستیی، پەروەردەیی، ژینگەیی، تەکنەلۆژیی، زمان، ... تاد)

‎7. پتەو کردنی رایەڵی ئەکادیمیی و زانستیی لە نێو زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکاندا.

8. سوودوەرگرتن لە ئەزموونی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لە کلتورە جیاوازەکاندا.

تەوەرەکانیی کۆنفرانس:

سۆشیاڵ میدیا و لێکەوتەکانی

رەهەندی سیاسیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی ئابوریی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی کۆمەڵایەتیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی ئاینیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی دەرونیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی زمانەوانیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی پەروەردەیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی تەندروستیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی ژینگەیی سۆشیاڵ میدیا

رەهەندی تەکنەلۆجیی سۆشیاڵ میدیا

لیژنەی زانستیی کۆنفرانس:

1. پ. د. هێرش رەسوڵ موراد زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی-کوردستان /سەرۆک

2. د. هەتاو حمەساڵح حسێن زانکۆی هەڵەبجە- کوردستان / ئەندام

3. پ.ی.د. شێرکۆ جەبار محەمەد زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- کوردستان / ئەندام

4. پ.ی.د. کاروان عەلی قادر زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- کوردستان / ئەندام

5. پ.ی.د. جانرۆژ یەڵماز کێلس زانکۆی میدلسێکس - بەریتانیا / ئەندام

6. پ.ی.د. کین فێرۆ زانکۆی کۆڤێنتری - بەریتانیا / ئەندام

7. پ.ی.د. لارا وایت زانکۆی کۆڤێنتری - بەریتانیا / ئەندام

8. پ.ی.د. پاڤێ جەمیل ئەحمەد زانکۆی سلێمانی- کوردستان / ئەندام

9. پ.ی.د. صادق حمەغریب زانکۆی صلاح الدین- کوردستان / ئەندام

10. پ.ی.د. ئەکبەر نصرالاهی زانکۆی ئیسلامی ئازاد- ئێران / ئەندام

11. پ.ی.د. محەمەد رەزا رەسوڵی زانکۆی ئیسلامی ئازاد- ئێران / ئەندام

12. د. مستەفا مەحمود قادر ناوەندی توێژینەوە و پلانی شارەوانی تاران- ئێران / ئەندام


لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس:

1. پ. ی .د.نەریمان عەبدوڵا/ عەلی سەرۆک

2. پ.ی. د. ناصح کریم/ ئەندام

3. د. رەسوڵ حەسەن رەسوڵ/ ئەندام

4. د. فاروق عومەر نیزامی/ ئەندام

5. د. عدنان ئەمین سەوزە/ ئەندام

6. د. کاروان فاتاح عبدالرحمن/ ئەندام

7. م. ی. ئاریان عەلی حامید/ ئەندام

8. م.ی. سمیە فاضل عابد/ ئەندام

9. م.ی. فاروق جمیل کریم/ ئەندام

10. توێژەر/ ئەحمەد قادر عەلی/ ئەندام

‎لیژنەی IT:

م. ی. راوێژ کامەران ئەحمەد

م. ی. بەشدار عبدالرحمن

م. ی. بیلال حەسەن عەلی

رێکەوتە گرنگەکان:

01/08/2022 کۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنی پوختە

05/08/2022 وەڵامدانەوەی توێژەر بۆ وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکەی

01/10/2022 کۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنی تەواوی توێژینەوەکە

20/10/2022 وەڵامدانەوەی توێژەران

‎30/10/2022 کۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنەوەی توێژینەوەکان دوای چاککردن

15/11/2022 رۆژی ئەنجامدانی کۆنفرانس